بواره‌کانى کارکردن:
 - کۆمپانیاى ( کاربۆن ووزه‌) خاوه‌نى ساحه‌ى عه‌مبارکردنى سووته‌مه‌نى  خۆیه‌تى که‌ تواناى عه‌مبارکردنى سووته‌مه‌نى هه‌یه‌ به‌بڕى (  17,500,000 لیتر) له‌خۆ ده‌گرێت لـه‌ ناوچه‌ى پیشه‌سازى تانجـه‌رۆ لـه‌ سلێمانى که‌ به‌شێوازیکى هاوچه‌رخ و دیزانێکى ستانداردى ئه‌مریکى دروستکراوه‌  که‌ هه‌موو سیسته‌مێکى پێشه‌که‌وتو ى تێدا به‌کار هاتووه‌ .


-  کۆمپانیاى ( کاربۆن ووزه‌) خاوه‌نى ئوتومبێلى گواستنه‌وه‌ى سووته‌مه‌نى تایبه‌ت به‌ خۆیه‌تى  که‌ پێک هاتوه‌ له‌ ( 38 ئوتومبێل)
مۆڵه‌تى گواستنه‌وه‌یان هه‌یه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆ هه‌موو به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌کان.
-بوونى تاقیگه‌ى فحصى سووته‌مه‌نى یه‌کێکى تره‌ له‌ بواره‌کانى کارى کۆمپانیاى  ( کاربۆن ووزه‌)  که‌ هه‌موو جۆره‌ فه‌حصێکى تێدا ده‌کریت به‌ پێشکه‌وتوترین ئامیرى سه‌رده‌م   و له‌ لایه‌ن که‌سانى شاره‌زاو بیانیه‌وه‌.

 

-له‌ ته‌واوى بواره‌کانى کارى کۆمپانیاى  ( کاربۆن ووزه‌)  له‌ لایه‌ن تیمى شاره‌زاى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ سه‌رپه‌رشتیى ده‌کرێن 
که‌ له‌م به‌شانه‌ پێک هاتووه‌ له‌ ( ئیداره‌  , ژمێریارى , لۆجستیک , گواستنه‌وه‌ , مختبر , سکوریتى )
-کۆمپانیاکه‌مان تا ئیستا چه‌نده‌ها گرێبه‌ستى گه‌وره‌ و بچوکى کردوه‌  له‌ هه‌ردوو که‌رتى تایبه‌ت و که‌رتى گشتى    
بۆ دابینکردنى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌کان وه‌ک :


1.کڕینى سووته‌مه‌نى به‌ هه‌موو جۆره‌کانى له‌ بنزین و گاز و نه‌وتى سپى له‌  ئیمارات و ایران و تورکمانستان ... هتد
2.دابینکردنى گازوایل بو وێستگه‌کانى کاره‌باى هه‌ولیر و سلێمانى و دهۆک و چم چمال  .
3. دابینکردنى نه‌وتى سپى بو عه‌مبارى سووته‌مه‌نى  له‌ سلیمانى و دهوک و هه‌ولیر.
4.دابینکردنى به‌نزین بۆ عه‌مباره‌کانى سووته‌مه‌نى له‌ سلیمانى.
5.دابینکردنى به‌نزین بۆ وێستگه‌کانى دابه‌شکردنى به‌نزین.
6.دابینکردنى گازوایل بۆ چه‌ندین مۆل و ته‌لارى بازگانى.
7.گواستنه‌وه‌ى سووته‌مه‌نى له‌ ناوخۆى هه‌رێم له‌ سه‌رجه‌م پاریزگاکان.
8.گواستنه‌وه‌ى سووته‌مه‌نى له‌ هه‌رێمى کوردستان بو کۆمارى ئیسلامى ئیران. 
9. گواستنه‌وه‌ى سووته‌مه‌نى له‌ کۆمارى ئیسلامى ئیران بو هه‌رێمى کوردستان